ڕوانگەی ئابووری بڵاویکردۆتەوە 35 بانکی عێراقی لە کۆی 72 بانکی عێراق سزادراون لەلایەن ئەمریکاوە
هەواڵ: KNNC
ڕوانگەی "ئیکۆ
عێراق" کە تایبەتە بە کاروباری ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە ئاشکرای کرد، لە کۆی 72 بانک کە لە عێراق کاردەکەن، 35 بانکیان کەوتۆتە ژێر سزاکانی ئەمەریکا،
ئاماژەی بەوەدا کە لەنێویاندا بانکی بەغدا هەیە کە حسابی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و
کارمەندەکانی تێدایە
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق رونیشیکردۆتەوە
شێوازی سزاکانی بانکە عێراقیەکان بە ناردنی
ئیمەیڵێک بۆ وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت کە ناوی بانکەکە و مامەڵە نایاساییەکانی
بە دۆلار یان هاوکاریکردنی لەگەڵ لایەنە قەدەغەکراوەکاندا بخاتەڕو، پاش سەلماندی
سزای ئەمریکای بەسەردا دەسەپێت.
856 جار خوێندراوەتەوە