سۆمۆ: هەرێمی کوردستان هیچ بڕە نەوتێکی رادەستنەکردوە

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 05/08/2025
عێراق
+
-


بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند: هەرێمی كوردستان تا ئێستا هیچ بڕەنەوتێكی خۆی رادەست نەكردووە، رایشیانگەیاند: هەموو رێکارەكانی گرێبەستی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تەواوکردووە  ئەوان ئامادەن بۆ وەرگرتنی هەر بڕێك كە ئامادەبێت.

عەلی نزار فایق، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە :هەرێم تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی خۆی رادەست نەکردووە و ئەوان ئامادەییان تێدایە  بۆ وەرگرتنی هەر بڕێک  لەلایەن هەرێمەوە رادەستبکرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا بەرێوبەری گشتی سۆمۆ رونیشکردۆتەوە، هەموو رێکارەكانی گرێبەستی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تەواوبوە.

بەرێوبەری گشتی کۆمپانیای بەبازرکردن باسی لەوەشکردوە ئێستا هەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق لە نێوان (3.35)ملیۆن بۆ  (3.4) ملیۆن بەرمیلدایە، کە (78%)بۆ (80%)ی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا دەچێت.

212 جار خوێندراوەتەوە