ئهندامێکی لیژنهی دارایی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕەتیکردەوە
لێکۆڵینەوە لە تەیف سامی وەزیری دارایی بکرێت، ئەوەی پێشکەشکراوە "پرسیارێکی زارەکی فەرمی" بوە، کە بە واژۆی چەند پەرلەمانتارێک
پاڵپشتی دەکرێت و لە چوارچێوەی دەستوری دامەزراودا ئاراستەی وەزیر کراوە.
هەواڵ؛ KNNC
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمیر
ئەلمەعموری رایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاوبونەتەوە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە وەزیری
دارایی ڕەتکردەوە،تەنها ئەوەی پێشکەش کراوە "پرسیارێکی زارەکی فەرمی" بوە
بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە داراییانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی
هاوڵاتیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،ئەو پرسیارە
باس لە چەند پرسێکی گرنگ دەکات، دیارترینیان دواکەوتنی پێشکەشکردنی خشتەی بودجە ودواکەوتنی
خەرجکردن ودابینکردنی دارایی، بەتایبەتی سەبارەت بە مووچەی خانەنشینان، لەگەڵ ئەو ڕێكارانهی
پهیڕهو دهكرێن بۆ دهستهبهركردنی موچهی گشتی موچهخۆران .
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارییەکە لەگەڵ واژۆکان بە فەرمی پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
کراوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات، لە
بەشێک لە میدیاکان هەواڵی لێپرسینەوەی فەرمی لە وەزیری دارایی لە پەرلەمان
بڵاوکرایەوە ، به ڵام پەرلەمانتاران جەختیان لەوەکردەوە که ئەوەی تا ئێستا ڕووده
دات دەکەوێتە چوارچێوەی چاودێری پەرلەمان نەک لێپرسینەوە.
78 جار خوێندراوەتەوە