ڕوسیا دامەزراوەیەکی غازی لە ئۆکرانیا بۆردومان کرد

KNN : Kurdish News Network
04:05 - 06/08/2025
جیهان
+
-

زێلێنسکی رایگەیاند، ڕوسیا دامەزراوەیەکی غازی لە ناچەی ئۆدێسای باشوری ئۆکرانیا بۆردومان کردوە

 

هەواڵ؛ KNNC

 

ڤۆڵۆدێمیر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕوسیا دامەزراوەیەکی غازی لە ناچەی ئۆدێسای باشوری ئۆکرانیا بۆردومان کردوە، ئەمەش ئامادەکارییەکانی وەرزی زستانی تێکداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمە هێرشێکی بە ئەنقەستە بۆ سەر ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی گەرمبونەوە و هاوشێوەی هەمو هێرشەکانی دیکەی ڕوسیا بۆسەر کەرتی وزە زیانبەخشە   

 

هەروەها، وەزارەتی وزەی ئۆکرانیا دەڵێت ، دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕوسی هێرشیان کردوەتە سەر وێستگەیەکی پەمپکردنی غاز لە باشووری ئۆکرانیا کە لە چوارچێوەی پلانی هاوردەکردنی غازی سروشتی شل لە ئەمریکا و ئازەربایجانەوە کاردەکات.

 

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هێرشەکەی بۆسەر سیستەمی گواستنەوەی غازی ئۆکرانیا پشتڕاست کردوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئۆکرانیا لە دوای زنجیرەیەک هێرشی موشەکی وێرانکەری ڕوسیا لەمساڵدا ڕووبەڕووی کەمیی غاز بوەتەوە، کە بوەتە هۆی کەمبونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی غازی ناوخۆیی.

55 جار خوێندراوەتەوە