سەرکردە باڵاکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل ڕەخنەی جددی سەبارەت بە
بڕیارەکەی حکومەتی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە دەربڕی
هەواڵ؛ KNNC
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند، بەرپرسانی
دەزگا ئەمنییەکان لە میانی گفتوگۆیەکی 10 کاتژمێریدا سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا
و بەرپرسی مۆساد وبەرپرسی شین بێت بەوەکالەت و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە
پلەی جیاواز ڕەخنەیان لە بڕیارەکەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیران بۆ بەردەوامبون
لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکە دەربڕی
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتوە،ئەو بەرپرسانە هۆشداریان داوە لە داگیرکردنی
کەرتی غەززە کە ژیانی سەرباز وبارمتەکان دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە کە لەلایەن
حەماسەوە دەستبەسەرکراون
سەرەڕای ئەم ناڕەزایەتیانە، کابینە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بەردەوام بێت
لە پلانی داگیرکاری تەواو، ئەمەش شەپۆلێکی ڕەخنەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
59 جار خوێندراوەتەوە