نیگەرانی نێودوڵەتی بەرامبەر بڕیارەکەی ئیسرائیل پەرەدەسێنێت

KNN : Kurdish News Network
09:51 - 09/08/2025
جیهان
+
-

 

پێنج وڵاتی ئەوروپی پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە شەرمەزار دەکەن و ئەنجوومەنی ئاسایش ڕۆژی یەکشەممە لەسەر ئەو پرسە کۆدەبێتەوە.

 

هەواڵ: KNNC

وەزیرانی دەرەوەی ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، نیوزلەندا و بەریتانیا بە توندی ئیدانەی بڕیارەکەی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیلیان کرد بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ و بەرفراوان لە غەززە

 

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، وەزیرەکان جەختیان لەوە کردەوە کە "ئەو پلانانەی کە حکومەتی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، هەڕەشەی پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن"

 

هەینی ڕابردو دوای دە کاتژمێر لە کۆبونەوەدا کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل پلانی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی غەززەی پەسەند کرد و 
ئەوهەنگاوەی   ئیسرائییل ڕەخنەی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەدوای خۆیدا هێناوە

 

هاوکات یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند:  ئەو وڵاتانەی ئیدانەی ئیسرائیل دەکەن و هەڕەشە لە سزاکان دەکەن "بڕیارمان لاواز ناکەن" 

 

 

تادێت  نیگەرانی نێودەوڵەتی لەسەر پلانی نوێی  ئیسرائیل پەرە دەسێنێت و  بە پێی وتەی سێ سەرچاوەی دیپلۆماسی کە  ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندوە: ڕۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پلانی ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری غەززە دەکات. سەرەتا بڕیار بوو کۆبوونەوەکە ڕۆژی شەممە ئەنجام بدرێت بەڵام بۆ ڕۆژی یەکشەممە دواخرا.


139 جار خوێندراوەتەوە