سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا رایگەیاند،
ئۆکرانیەکان دەستبەردانی خاکیان نابن بۆ داگیرکاران و هەر بڕیارێک بەبێ گەڕانەوە
بۆ ئۆکرانیا دەربکرێت دژ بە ئاشتیە.
هەواڵ؛ KNNC
ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا هۆشداری دا لەو بڕیارانەی بەبێ وڵاتەکەی
دەدرێن ودەڵێت، ڕادەستکردنی خاکیان بە
ڕوسیا رەتدەکەنەوە وهەر بڕیارێک دژ بە ئۆکرانیا
دژی ئاشتیە وهیچ دەستکەوتێکی نابێت
ئەمەش دوای ئەوە دێت، سەرۆکەکانی روسیا وئەمریکا خۆیان بۆ کۆبونەوەی لوتکەی
هەفتەی داهاتو ئامادە دەکەن، کە وابریارە ڕۆژی 15 ی ئاب ئەنجامبدرێت
هەر لەو بارەیەوە ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە، هاوکارن بۆ
کۆتاییهێنان بەم جەنگە و،ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕی زەوی لەخۆدەگرێت وهەندێک گۆڕینەوەی
زەوی بۆ هەردوولا دەبێت.
.
68 جار خوێندراوەتەوە