نەتەوەیەکگرتوەکان،
ڕایگەیاند'' : لە سوەیدا بەهۆی شەڕ و ناکۆکیەوە 190 هەزار کەس ئاوارە بون.''
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان، بڵاویکردەوە'' لە مانگی ڕابردوەوە بەهۆی ئەو شەڕەی لە پارێزگای سویدەی سوریا هەیە،
گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی ئاڵۆزتر کردوە و زیاتر
لە 190 هەزار کەسی ناچار کردوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.
ئاماژەبەوەشکراوە،
لەو ماوەی کە شەڕ بوە لە پاریزگاکە تەنها 120 کەس گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان ئەوانی
دیکە ئامادەنین بەگەڕێنەوە.
نوسینگەکە هۆشداریداوە لەوەی بەهۆی شەڕەوە تاکە ڕێگەی گەیاندنی هاوکاری لە چواری
مانگەوە داخراوە و بارودۆخی سوەیدا خراپتر بوە.
49 جار خوێندراوەتەوە