ئیسرائیل میکانیزمێکی نوێی
بۆ دەستپێکردنی چونە ژورەوەی ژمارەیەکی سنوردار لە کاڵا بازرگانییەکان بە پشت
بەستن بە پێوەرە تایبەتەکان وهەڵسەنگاندنی ئەمنی بۆ ناو کەرتی غەززە پەسەند کرد
هەواڵ؛ KNNC
کابینەی ئەمنی ئیسرائیل لە
چوارچێوەی میکانیزمێک رێگە بە چونە ژورەوەی کەرەستەی خۆراکی سەرەتایی، خۆراکی
منداڵان،سەوزەومیوە ،پێداویستی پاکژکەرەوە دەدات بۆ ناو کەرتی غەززە وپارەدان بۆ ئەم
کاڵایانەش تەنها لەڕێگەی حەواڵەی بانکییەوە دەبێت
هەروەها، سەرجەم کاڵاکان پێش
چونە ناو کەرتی غەززە لەلایەن دەسەڵاتی پەڕینەوەکانی زەویەوە پشکنینی وردیان بۆ دەکرێت.
بەوتەی بەشێک لە شرۆڤەکاران،
ئەم میکانیزمەی ئیسرائیل خۆ بەدور گرتنە لە تۆمەتە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی
برسیکردنی دانیشتوانی غەززە .
52 جار خوێندراوەتەوە