وا بریارە ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل دەربارەی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچە نوێیەکاندا کۆببێتەوە
هەواڵ؛ KNNC
بە گوێرەی راپۆڕتە میدیایەکانی ئیسرائیل ،وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە وکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەو ناوچانەدا کە تا ئێستا لێی بەدور بون
هاوکات، شرۆڤەکاری کەناڵی 12ـی ئیسرائیل، لە زاری سەرچاوەیەک لە نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانەوە گواستییەوە و رایگەیاند،کە بڕیارەکە دراوە بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردوە: حەماس بارمتەکان ئازاد ناکات و غەززەش لەژێر کۆنتڕۆلی حەماسدا دەمێنێتەوە بۆیە دەبێت پلانەکە جێ بەجێ بکەین.
56 جار خوێندراوەتەوە