بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند،
وادەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوڵەی خۆراک تا کۆتایی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی
ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن ڕاگەیاند'' دوای هەوڵ
و ماندوبونێکی زۆری بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ
وەزارەتی بازرگانیی عێراق، کاتی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتییان
لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی خۆڕایی، تا کۆتایی ئەم مانگە درێژ کرایەوە.''
ئاماژەی
بەوەشکرد، تاکۆتای ئەم مانگە هاوڵاتیان بێ بەرامبەر فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە بەڵام لە
سەرەتای مانگی ئەیلولەوە پەلیکەیشنەکە هەر کاردەبێت بەڵام لە ڕێگەی پێدانی بڕێک
پارەوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
وتیشی'' بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی
بازرگانیی عێراق، بڕی پارەکە بۆ هەر مامەڵەیەک 10 هەزار دینارە، بەڵام وەزارەتی
بازرگانیی حکومەتی هەرێم داوای کردووە بکرێتە پێنج هەزار دینار.''
1049 جار خوێندراوەتەوە