ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆسی
ئەمریکی له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه ته وه
که ١٣ ئه ندامی دیموکراتی ئه نجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەکیان واژو کردوه
و داوایان له ئیداره ی ترەمپ کردوە دان به ده وڵه تی فه ڵەستیندا بنێت.
ماڵپەڕەکە ڕوونی کردەوە کە واژۆکارانی نامەکە داوایان لە
هەموو ئەو وڵاتانە کردووە کە تا ئێستا دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین نەهێناوە، بە ئەمریکاشەوە،
فەڵەستین وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ بناسێنن.
لە نامەکەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی
ئەمریکادا هاتووە: "ئەم قۆناغە دڵتەزێنە سەرنجی جیهانی بۆ پێویستی بەپەلە بۆ
داننان بە مافی چارەی خۆنووسینی فەڵەستین ڕاکێشاوە".
دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لە پاش شەڕی بەردەوامی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە تادێت
زیاتر دەبێت.
لەم ماوەیەدا چەندین وڵات دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا
ناوەو چەند وڵاتێکی دیکەش بەڵێنیان داوە دانی پێدا بنێن لەوانە فەڕەنسا، بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا و پورتوگال.
242 جار خوێندراوەتەوە