سودانی وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە
سەرەموچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لە کاتی خزمەتکردندا بەدەست هاتوە...
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی ڕاگەیاندنی،
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی وەزیران، ئەمڕۆ دوشەممە،
بڵاویکردەوە، سودانی وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە
سەرەموچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لە کاتی خزمەتکردندا بەدەست هاتوە لەگەڵ هەژمارکردنی
خزمەت.
ئەم بڕیارەش بە بەمەبەستی پاراستنی پۆستە ڕێکخراوەیی
و مافە بەدەست هێنراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەتە.
هەروەها بوەزارەتی دارایی ڕاسپارد گۆڕاوەکان و
مافە داراییەکان بەپێی خشتەی تێچونەکان حیساب بکات و نازناوی کار و پلەی نوێ لە
چوارچێوە یاسایی و ڕێنماییەکان و سیستەمە هاوپێچەکاندا ببەخشێت.
945 جار خوێندراوەتەوە