زیاتر لە 600 بەرپرسی ئەمنی پێشوی ئیسرائیل، نامەیەکیان
بۆ دۆناڵد ترەمپ ناردوە، و داوایان لێکردوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە، فشاری
زیاتر لە نەتانیاهۆ بکات.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی
بڵاویکردوەتەوە، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە، زیاتر لە 600 بەرپرسی پێشوی
ئەمنی نامەیەکی تایبەتیان بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ناردوە.
ئاژانسەکە ناوەڕۆکی نامەکەشی ئاشکرا کردوە ، کە چەند سەرۆکێکی پێشوی دەزگای هەواڵگری
ئیسرائیلیش واژۆیان لەسەر کردوە و تێیدا هاتوە؛ حەماس بەتەواوەتی لاواز بوە و پێگەی جارانی نەماوە، چیتر مەترسییەکی ستراتیژی
بۆ ئیسرائیل دروست ناکات.
ئەو بەرپرسە
ئەمنیانە داوایان لە ترەمپ کردوە فشاری زیاتر بخاتە سەر نەتانیاهۆ بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش
بکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازادکردنی ئەو بارمتانەی ماونەتەوە و هێشتا لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەر
کراون.
216 جار خوێندراوەتەوە