لە دوای ئەوەی جاریكی دیکە شاندی هەرێم و بەغداد نەگەشتنە
رێکەوتن، دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئین زانیویەتی، ئەمشەو پارتی لە ڕێگەی فوئاد حسێنەوە پەیامی مەسعود بارزانی
دەگەیەنێتە هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت و ئەمەش کۆتا هەوڵی پارتییە بۆ مانەوە لە
بەغداد.
هەواڵ: KNNC
دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئین، لە سەرچاوەیەکەوە کە ویستی
بوە ناوی ئاشکرا نەکرێت زانیویەتی، پارتی دیموکراتی کورستان، دوای نەگەشتنە ڕێکەوتنی شاندی هەرێم و بەغداد، کۆتا هەوڵ دەدات و نامەیەکی مەسعود بارزانی لە ڕێگەی فوئاد حسێنەوە دەگەیەنێتە هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت و لەوێ تاوتویی
ناوەڕۆکی نامەکە دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەگەر هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت لەسەر پەیامەکەی مەسعود بارزانی ڕێکنەکەوتن، ئەوا پارتی رۆژی پێنجشەممە بڕیاری
کشانەوە دەدات لە پڕۆسەی سیاسی عێراق.
پێشتریش دیجیتاڵ
میدیای کەی ئێن ئێن ئاشکرای کردبو کە، کۆبونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانیی
عێراق، بە هیچ شێوەیەک پرسی موچەخۆرانی هەرێمی تێدا باس ناکرێت و رێکنەکەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر ڕێژەی ئەو نەوتەیە کە ڕادەستی بەغداد دەکرێت و هەرێم نایەویت تەواوی نەوت ڕادەست بکات و هەندێکی لە ژێردەستی خۆیدا بمێنێتەوە بۆ ئیدارەدانی ناوخۆ و پێویستییەکانی.
ئەمە لە کاتێكدایە
زیاتر 66 رۆژە موچەخۆرانی هەرێم موجيیان
وەرنەگرتوە و لە دۆخێکی دارای خراپدان، هەریەکە لە حکومەتی فیدڕاڵ و هەریم یەکتری
تاوانبار دەکەن بە پابەندنەبون بە بەڵێنەکانیانەوە.
بڕیار نامیق - سلێمانی
9378 جار خوێندراوەتەوە