دارا سێکانی: هەرێمی ناتوانێت هەمو مانگێک 120 ملیار دینار بۆ بەغداد بنێرێت

KNN : Kurdish News Network
05:35 - 05/08/2025
کوردستان
+
-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند؛ ، لەبەر ئەوەی داهات ناجێگیرە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت هەمو مانگێک 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغداد بکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

 
دارا سێکانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە میانەی بەشداری کردنی لە پڕۆگرامێکی تایبەتی دەنگی ڕادیۆی گۆڕان باسی لە کێشيکانی نێوان هەردو حکومەتی هەرێم و بەغداد کرد.

 

ناوبرا ئاماژەی بەوەدا حکومەتی عێراق پابەندە و ئەو لایەنەی کە پابەند نییە حکومەتی هەرێمی کوردستانە، وتیشی؛ دەبێت حکومەتی هەرێم   %50ی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغداد بکات، بەڵام تا ئێستا ئەوەی نەکردوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی داهاتی  ناوخۆ  مانگانە جێگیر نییە، هەرێم  ناتوانێت  هەمو مانگێک  بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات.

 

دارا سێکانی، جەختیشی کردەوە لەوەی چارەسەر تەنها ئەوەیە ئەوەی کە حکومەت پابەندی مەرجەکانی بەغداد بێت یاخود خۆی پرسی موچە لە ئەستۆ بگرێت.

 

لە کۆتایدا سەبارەت بە موچەی مانگی شەش، ئەو ئەندام پەرلەمانە وتی؛ ناردنی پەیوەستە بە پابەندبونی هەرێم،  بەغداد کێشەی نابێت لە ناردنی موچە بۆ مانگی شەش بەو مەرجەی هەرێم پابەند بێت.

 

347 جار خوێندراوەتەوە