میدیاکانی ئیسرائیل، لە زاری بەرپرسانی باڵای نزیک لە
نەتایاهۆوە بڵاویانکردوەتەوە، ترەمپ گؤلپی سەوزی بۆ نەتانایاهۆ هەڵکردوە و بڕیاردراوە
بە داگیرکردنی تەواوەتی غـەززە و ڕوبەڕوبونەوەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ حــەمــاس دا
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە،ڕەنگە
سبەینێ نەتانیاهۆ بڕیاری فراوانکردنی هێرشەكان و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی
کەرتی غەززەیە بدات.
لای خۆیەوە،
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆتی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویكردوەتەوە؛
بە تەواوەتی غەززە داگیر دەکەن و ڕاستەوخۆ روبەڕوی حەماس دەبنەوە.
ئەو بەرپرسەی
ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ئەو
کارە بۆ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئيسرائيل (ئیال زامیر) گونجاو نییە، با وازبهێنێت،
ئەمەش وەک وەك وەڵامێک بۆ زامیر، كە دژی
داگیركردنی تەواوەتی كەرتی غەززەیە.
بەگوێرەی
زانیارییەکان سبەینێ نەتانیاهۆ بڕیاری هێڕسی تەواوەتی دەدات لە غەززەو ئەو
ناوجانەش دەگرێتەوە کە شوێنی بارمتەکانن.
ئەمە لە
کاتێكدایە زیاتر لە 600 بەرپرسی ئەمنی پێشوی ئیسرائیل نامەیەکیان ئاراستیە ترەمپ
کردبو بۆ ئەوەی فشار باختە سەر نەتانیاهۆ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە
153 جار خوێندراوەتەوە