بۆ ئەوانەی زەختیان هەیە.. تۆوی (شیا) سەرسوڕهێنەرە

KNN : Kurdish News Network
10:38 - 31/07/2025
تەندروستی
+
-

تەندروستی:KNNC

توێژینەوەیەک دەریخستوە کە تۆوی شیا یارمەتی دابەزاندنی ئاستی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ و سێ گلیسیرید دەدات .

دکتۆر ستیفانی جۆنسۆن، یاریدەدەری مامۆستای زانستە خۆراکییە کلینیکی و خۆپارێزییەکان لە زانکۆی ڕوتگێرز لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمریکا لەئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی تەندروستی دەریخستوە، تۆوی شیا دەوڵەمەند بە پرۆتین و ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتەی فینۆلیک و ئاماژەی بەوەداوە کە سەرچاوەیەکی چڕوپڕی ماددە خۆراکییە سودبەخشەکانە .

لەتوێژینەوەکەیدا دەرکەوتوە چەند میکانیزمێک هەیە کە ڕونی دەکاتەوە کە چۆن تۆوی شیا دەتوانێت پاڵپشتی تەندروستی دڵ بکات، لەوانە :

- دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ: ئەمەش ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەڵمژینی کۆلیسترۆڵ لە ڕێگەی کۆئەندامی هەرسەوە، کەوەک مادەی یەکگرتوی وەک جێڵ دەردەکەوێت کاتێک تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ ئاو .
- ئۆمیگا ٣ و دژە ئۆکسێنەرەکانی تێدایە: کە ئاستی کۆلیسترۆڵی باش (HDL) بەرز دەکەنەوە و ڕێگری لە ئۆکساندنی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) دەکەن، بەمەش مەترسی کۆبونەوەی پلاکی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.

- پاڵپشتیە بۆ نزمبونەوەی هەوکردن: بەهۆی بونی ترشی ئەلفا-لینۆلێنیک (ALA)، جۆرێکە لە ئۆمیگا ٣ی بنەمای ڕوەکی وادەکات هەوکردن لە لەشدا کەمتر بێت وبەسودە بۆ ئەوکەسانەی کەنەخۆشیەکانی هەوکردنیان هەیە بە گشتی .

هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە کە تێکەڵکردنی تۆوی شیا لەگەڵ خۆراک و خواردنەوەکان دەبێتە هاوسەنگی و چالاکیی جەستەیی و خەوێکی باش کە زۆرێک لە کەسەکان بەدەست کەم خەوی دەناڵێنن .

باشتر وایە ڕۆژانە دو بۆ سێ کەوچکی چێشت بخورێت لەگەڵ خواردنەکان تێکەڵ بکڕێت بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە بڕێکی زیاتر ئاویان تێدایە  تاوەکو سودێکی باشتر بەجەستە بگەیەنێت هەروەها دەتوانرێت تێکەڵاو بکڕێت لەگەڵ خواردنەوە جۆراوجۆرەکان وەک شەربەت، شۆربا، خواردنەوەکانی تر .
 بەدەر لەو سودانەی کە باسکراون تۆوی شیا سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بەنیازن کێشیان دابەزێنن و وات لێدەکات کە هەست بەبرسێتی کەمتر بکەیت  بەتایبەت نیو کاتژمێر پێش ژەمەکان بەکاربهێنرێت هەروەها بەسودە بۆ شێدارکردن و جوانترکردنی پێست .

78 جار خوێندراوەتەوە