بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندوە لە
مانگی رابردودا، تەنها لە نەخۆشخانەی فێركاری لەشاری سلێمانی، رۆژانە زیاتر لە 11 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و زیاتر
لە 11 هەزار پشکنینی جۆراوجۆریش بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە
تەندروستی:KNNC
بەپێی ئاماری
بەڕەێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردودا لە نەخۆشخانەی
فێرکاری شاری سلێمانی، 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.
بە گوێرەی
بڵاوکراوەکەی تەندروستی سلێمانی جۆری نەشتەرگەرییەکان بریتی بون لە ؛12 نەشتەرگەری
تایبەت و 121 نەشتەرگەری سەرو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام
ناوەند و 20 نەشتەرگەرییشیان بچوك بوە.
ئاماژەیان
بەوەشکردوە، هەر لەمانگی ڕابردودا
لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 85 پشكنینی تیشك و 165 پشكنینی سۆنەر و 45
پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە.
جگە لەو ژمارەیە لە نەشتەرگەریش، 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش
سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,552 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیش ئەنجام
دراوە.
71 جار خوێندراوەتەوە