لە 12 پارێزگای عێراق پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە 50 پلە

KNN : Kurdish News Network
09:50 - 28/07/2025
عێراق
+
-

کەشناسی عێراق ڕایگەیاند؛ پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی زیاتر تۆمار دەکەن و لە 12 پارێزگاش پلەکان گەرما نزیک دەبێتەوە لە 50 پلە یاخود زیاتر.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی زیاتریان تۆمار کردوە لە 12 پارێزگاش پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە 50 پلە یاخود زیاتر.

 

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی سێ شەممە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک نزم بونەوە تۆمار دەکەن خێرای باش لە ناوچەکانی باکور زیاتر دەبێت، ڕۆژی چوارشەممەش، پلەکانی گەرما دوبارە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردو نزم دەبنەوە.

 

سەبارەت بە ڕۆژی پێنج شەممە، بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی چوار شەممە بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نزم بونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما تۆمار دەکرێت.

 

هاوکات، لە شارەکانی دیالە و بابل و واست و کەرکوک موسەنا و سەڵاحەدین و نەجەف پلەکانی گەرما دەگاتە 49 پلە و لە سلێمانی و دهۆکیش 45 پلە، لە هەولێر و ئەنباریش 47 پلە بەڵام لە دیوانیە و زیقار دەگاتە 50 پلە و لە میسان و بەسڕەش 51 پلە.

232 جار خوێندراوەتەوە