نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی موچەی مانگەکانی پێنج و شەش لە بەغدادەوە

KNN : Kurdish News Network
10:29 - 17/07/2025
کوردستان
+
-

دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن زانیویەتی یەکەم هەنگاوی رێککەوتنەکە ئەوەیە هەفتەی داهاتو دەبێت هەرێم 240 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆی هەردو مانگی پێنج و شەش بخاتە سەر حسابی هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و هەرچی زووە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە کە بەپێی ڕێککەوتنەکە دەڵێت؛ بەرهەمهێنانی رۆژ واتە ئەوەی بەردەستە.
 
هەواڵ:KNNC
 
سەرچاوەیەک لە وەفدی دانوستانی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: دوێنێ دەقی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و ناوەندیان بەو وردەکارییەی لەسەر رێککەوتبون بەپەسەندکراوی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کرد لەبەغداد و ئەمڕۆ کاتژمێر یەک ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە؛ کۆبونەوەکە تایبەتە بەو پرسە ،چونکە هەفتانە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.  
 
سەرچاوەکە ئەوەشی خستوەتەرو، بەهۆی ئەوەی کە رۆژی پێنجشەممەیە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ڕێککەوتنەوە پەسەند بکرێت، بەڵام لەبەر ڕێکارە ئیدارییەکان رەنگە خەرجکردن و گواستنەوە  پارە و دابەشکردنی
موچە بکەوێتە هەفتەی داهاتو.
 
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، داوایان کردوە لایکەم،  ئەمڕۆ موچەی مانگی پێنج خەرج بکرێت بۆ ئەوەی هەرچی زوە لەرۆژانی هەینی و شەممە موچەکە دابەش بکرێت. 


سلێمانی. - بڕیار نامیق

2930 جار خوێندراوەتەوە