وەزیرێكی ئیسرائیل: هێندەی نەماوە غەززە بسڕینەوە و بەتەواوەتی بیکەین بە جولەکەنشین

KNN : Kurdish News Network
05:06 - 24/07/2025
جیهان
+
-


وتەکانی وەزیری شوێنەواری ئیسرائیل ئەمیهای ئەلیاهۆ،  مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی کەرتی غەززەی بە "خراپەیەک کە دەبێت بنبڕ بکرێت" وەسفکرد، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ئیسرائیل "لە هەوڵدایە بەرەو بنبڕکردنی غەززە و لە کۆتاییدا دانیشتوانی هەمو غەززە جولەکە دەبن".

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری شوێنەواری ئیسرائیل،  لە لێدوانێکدا کە میدیایی وڵاتەکەی بڵاویکردوەتەوە، وتویەتی سوپاس بۆ خوا ئەم خراپەکارییە، کە مەبەستی غەززەیە لەناو دەبەین.

ئەو وەزیرەی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەکردوە، حکومەتی ئیسرائیل "لە هەوڵدایە بەرەو بنبڕکردنی غەززە و لە کۆتاییدا دانیشتوانی هەمو غەززە جولەکە دەبن".

ئەلیاهۆ بە هەڵوێستە ڕاستڕەوە توندەکانی ناسراوە، سەرۆکی پێشوی کۆمەڵەی ڕابیەکانی کۆمەڵگەیە لە ئیسرائیل و لە ئێستادا وەک وەزیری شوێنەوار لە حکومەتی ئیسرائیلدا کاردەکات.

ئەم لێدوانانەی وەزیری شوێنەواری ئیسرائیل لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەشی لێکەوتەی بەدوای خۆیدا هێناوە، لایخۆیەوە یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا لەسەر ئەم لێدوانانە، بە توندی گرتوە و بە هێرشێکی ئەخلاقی و کارەسات ناوی بردوە.

لاپید وتویەتی: ئیسرائیل، ناتوانێت جیهان باوەڕپێبهێنێت کە ئێمە شەڕ بۆ دادپەروەری دەکەین، تا ئەو کاتەی حکومەتێکی کەمینەی توندڕەو سەرکردایەتیمان بکات کە وەزیرەکانی خوێن و مردن پیرۆز دەکەن.

1417 جار خوێندراوەتەوە