نرخی زێڕ دابەزی

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 24/07/2025
عێراق
+
-

دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لە چەند رۆژی رابردوو بەخۆیەوە بینی، نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.


ئابوری:KNNC


ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان نزیکەی 60 دۆلار دابەزی و گەیشتە سێ هەزار و 378 دۆلار.


نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 562 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 656 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 750 هەزار دینارە

116 جار خوێندراوەتەوە