باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا راگەیاندراوێکی لەسەر روداوکەی دوێنێی شاری بەغددا بڵاوکردوەو دەلێت: ئەو کەسانەى لە رووداوەکەى 27ى تەمووزى بەغدا کوژران بەدەستى کەتائیبی حیزبوڵڵا بووە و داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات بە "بێ دواکەوتن ئەو تاوانبارانە و سەرکردەکانیان بدرێنە دادگە".
ئەمڕۆ دووشەممە 28ى تەمووزى 2025، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لەبارەى رووداوى رووبەڕووبوونەوەى 27ى تەمووز لە بەغداد ڕاگەیاندراوێكی بڵاو کردەوەو و رایگەیاند: : "خەمبارین بەو گیانلەدەستدانانە کە کارمەندێکی پۆلیسی فیدراڵی و هاووڵاتییەکی سڤیلی بێتاوانی تێدابوو، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ ئەوەی بەبێ دواکەوتن ئەو تاوانبارانە و سەرکردەکانیان بدرێنە دادگە"
لە راگەیەندراوەکەی باڵێۆزخانەی ئەمریکدا هاتوە"سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو قوربانییانە دەکەین کە لە رۆژی 27ی تەمووز لە یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەغدا، لەسەر دەستی کەتائیبی حیزبوڵڵا کوژران، کە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی لەلایەن ئەمریکاوە پۆلێنکراوە و سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبییە".
رۆژی 27ى تەمووز هاوکات لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەرێکی نوێ لە فەرمانگەیەکی کشتوکاڵ لە بەری کەرخی بەغدا، ژمارەیەک چەکداری سەر بە دوو لیوای حەشدی شەعبی هەڵیانکوتایە سەر فەرمانگەکە و بەهۆیەوە روبەروبونەی چەکداری رویدا لە ةیوان ئەو گروپە چەکدارەو پۆلیسدا لە ئاکامدا هاوڵاتیەکی مەدەنی و کارمەندێکی پۆلیس کوژران و ١٢ کارمەنەدو ئەفسەری دیکەی پۆلیسیش بریندار بون، دواتر شانەی جەنگی عێراق رایگەیاند 14 چەکدارى هەردوو لیواى 45 و 46ى حەشدی شەعبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران کە دەستیان هەبوە لەو روداوەدا.
174 جار خوێندراوەتەوە