خور عەبدوڵا ئەو دەستەواژەیەی ئەم ماوەیە، زۆر باسی لێوەدەکرێت، خورعەبدوڵا ناوێکی دیارو ئاشنا بەلای زۆربەمانەوە بەڵام
ڕەنگە زۆرینە نەزانن چیەو گرنگی چیە.
خورعەبدوڵا ڕێڕەوێکی ئاویە،
عێراق بە کەنداوی عەرەبی دەبەستێتەوە، دەکەوێتە نیوان دورگەکانی بوبیان لە لای
کوەیت و نیمچە دورگەی فاو لە بەرەی عێراق. لەسەرەتادا ڕێڕەوەکە پانی ۱۲ کیلۆمەترە و لەکۆتایدا دەبێتە
کیلۆمەترێک. بەڵام ئاخۆ تەنها ڕیڕوەێکی ئاسییەو نا نەخێر. گرنگی ئەم ڕێڕەوە لەوەدایە تاکە
ڕێگەیە کە ڕێگە بە کەشتییەکان دەدات بێنە ناو سنوری عێراق بگەن بە بەندەری ئوم
قەسڕ.
بەڵام پرسەکە تەنها ڕێڕوێکی ئاوی و هاتوچۆی کەشتی نییە. لە دوای داگیر
کردنی عێراق لەلایەن کوەیت لە ساڵی ۱۹۹۳ ئەنجومەنی ئاسایش بەشێوەی سەرەتای سنوری ئاوی نێوان هەردوو وڵاتی دیاری کرد، لە
ساڵی ۲۰۱۰ تا ۲۰۱۲ کوەیت لەگەڵ عێراق کەوتە گفتوگۆ تا
لە لە
ساڵی 2013 عێراق و کوەیت ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ دوبارە دیاری کردنەوەی سنوری
ئاوی نێوانیان بە ڕێککەوتنی خور عەبدوڵا ناویان برد.
وڵاتی کوەیت دوای ڕێکەوتنەکە دەستی بە بنیاتنانی بەندەری موبارەک کرد
لەسەر ڕێڕەوەکە لە شوێنێکی ڕێڕەوەکە کە ۱۱ کیلۆمەتر پانە و بەندەرەکەی لەناو ئاو
دروستکردوەو دوو کیلۆمەتر و ۷۰۰ مەتر
سەکۆی دەستکردی لەناو ئاو دروست کردوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی ئاوی عێراق
سونردار کردنی هاتوچۆی کەشتییەکان، زۆرینەی عێراقییەکان ئەو ڕێککەوتنە بە تەنازولی
عێراق بۆ سیادەی بەسەر دەریادا سەیردەکات و جێبەجێکردنی ڕەت دەکەنەوە.
لە کاتێکدا کوەیت ڕێکەوتنەکە وەک بەشێک لە جێبەجێکردن بڕیارەکانی
ئەنجومەنی ئاسایش لە دوای شەڕەوە سەیردەکات و ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتوەکان،
پێشوازیان لە ڕێکەوتنەکە کرد دەڵێن چارەسەری کۆتایە بۆ ناکۆکی نێوان کوەیت و
عێراق.
پەرلەمانی عێراق ساڵی 2023
بڕیاریدا بە کشانەوە لە ڕێکەوتنەکە بە نادەستوری هەژماری کرد، بەڵام 23ی
ئەم مانگە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دوبارە ڕێکەوتنەکەی بە یاسایی و
دەستوری دانا ئەمەش توڕەی شەقامی عێراقی و کێشە و ناکۆکی زۆری بەدوای خۆیدا هێان.
112 جار خوێندراوەتەوە