مایکل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمەریکا،
هۆشداریدا لە "نیشانە نیگەرانکەرەکان" کە چین هاوکاری ئێران دەکات بۆ دوبارە بنیاتنانەوەی بەرنامەی موشەکی
بالیستیک کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی ئەم دواییەدا زیانێکی زۆری بەرکەوتوە.
هەواڵ:KNNC
لایتەر لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتویەتی؛ "جوڵەیەک هەیە کە بوەتە
جێی نیگەرانی لای ئێمە و دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی کە مامەڵە لەگەڵ ماددە کیمیاییەکان
و توانای دوبارە بنیاتنانەوەی بەرنامەی موشەکی بالیستیکیدا ناکەین".
ناوبراو ئاماژەی بە ئەو ڕاپۆرتانە کردوە کە باس لەوە دەکەن، ئەو کاروانانەی لە ڕێگەی فڕۆکەوە و لە چینەوە
ڕەوانەی ئێران دەکرێن، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیندوکردنەوەی توانا موشەکییەکانی
تاران.
باڵوێزەکەی ئیسرائیل جەختیکردوەتەوە، دوای هێرشەکانی
ئیسرائیل کە بەشی زۆری ژێرخانی موشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پەکخستوە، ئێستا ئەوە
بۆ ئیسرائیل گرنگە و بە ئەرکی خۆی دەزانێت، کە دڵنیابێت لەوەی کە "چین یان وڵاتەکانی
دیکە" ڕێگە بە بنیاتنانەوەی ئەو توانایانە نادەن.
لایتەر ئۆپراسیۆنی ئیسرائیل لەدژی ئێران بە لێدانی
پێشوەختە وەسف کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنە لاوازکردنی
توانای کۆماری ئیسلامی بوو بۆ پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیامی ئیسرائیل
بۆ پەکین، لایتەر وتویەتی ئیسرائیل بە تەنیا ناتوانێت کاریگەری لەسەر سیاسەتی چین
هەبێت، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ ئەمەریکا لە هەوڵدان بۆ سنوردارکردنی کاریگەرییەکانی
چین لە ناوچەکەدا.
388 جار خوێندراوەتەوە