لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی کەسێکی تر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
05:06 - 25/07/2025
کوردستان
+
-


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردوەتەوە، لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی کەسێکی تر، مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە و لێکۆڵێنەوە لە دۆسیکە دەستیپێکردوە.

هەواڵ:KNNC

 پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکردوە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2025/7/20 هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لەڕوداوی کوشتنی هاوڵاتییەک و بریندارکردنی هاوڵاتییەکی تر لەگەڕەکی سەروەری شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو کەشف و هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامدرا.

ئەوەشیان خستوەتەڕو، دوای کەشف و هێڵکاریەکان تەرمی کوژراوەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کردوە و بریندارەکەش بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەنراوتە نەخۆشخانە.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە،  توانراوە تۆمەتباری ڕوداوەکە بەناوی (ئـ، ن، م لەدایکبووی 2004) لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن دەستگیربکرێت.

لەباڕەی روداوەکەوە، ئاماژەیان بەوەکردوە؛ بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری ڕوداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دروستبونی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان تۆمەتبار و هەردو قوربانییەکە، تۆمەتبار بەچەقۆ هێرش دەکاتە سەریان و لەئەنجامدا یەکێکیان دەکوژێت و هاوڕێکەشی بریندار دەکات.

لەئێستادا تۆمەتباری دەستگیرکراو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

1256 جار خوێندراوەتەوە