بەتۆمەتی ناوزڕاندن، سەرۆک کۆماری عێراق سکاڵای یاسایی لەدژی ڕۆژنامەنوسێکی عێراقی تۆمار دەکات

KNN : Kurdish News Network
06:06 - 24/07/2025
عێراق
+
-


لە دوای ئەوەی لە بەرنامەیەکدا، پێشکەشکارێکی عێراقی باسی لەوەکردوبو، ، سەرۆک کۆماری عێراق دەستی بەسەر ماڵی بەرپرسێکی باڵای پێشوی حیزبی بەعسدا گرتوە و خانوەکەی بە  50 هەزار دۆلاری مانگانە داوە بەکرێ، ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار سکالای لەسەر تۆمار کرد


هەواڵ:KNNC

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سکاڵای لەسەر پێشکەشکار  حەمید عەبدوڵا تۆمارکردوە

پێشکەشکارە عێراقییەکە، لەبەرنامەیەکدا  باسی لەوەکردوە، سەرۆک کۆماری عێراق لەشاری بەغدا دەستی بەسەر ماڵی بەرپرسێکی باڵای پێشوی حیزبی بەعسدا گرتوە و خانوەکەی بە  50 هەزار دۆلاری مانگانە بە کرێ داوەتە باڵیۆزخانەی کوەیت.

لەسەر ئەو بابەتەش د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق  بەتۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای یاسایی  لەسەر ئەو پێشکەشکارە تۆما کردوە.


حەمید عەبدوڵا، پێشکەشکارە عێراقییەکە، کە سکاڵاکەی لەسەر تۆمار کراوە، وتویەتی؛ دادگای کەرخ بڕیاریداوە دانیشتی دادگاییەکەی بۆ ڕۆژی 10ی مانگی داهاتو دوابخات.

656 جار خوێندراوەتەوە