ئێران؛ لە زاهیدان، هێرشکرایە سەر دادگای شارەکە و کوژراو هەیە

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 26/07/2025
جیهان
+
-


ژمارەیەک چەکدار، کە سەر بە سوپای عەدلن و دژی حکومەتی ئێرانن، هێرشیان کردە سەر یەکێک لە دادگاکانی سەر بە سیستان و بەلوچستان و بە گوێرەی زانیارییەکان، کوژراو  و بریندار هەیە.

هەواڵ:KNNC

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چەند چەکدارێک هێرشیان کردوەتە سەر باڵەخانەی دادگا لە شەقامی ئازادی لە زاهیدان و  لەگەڵ چونە ژورەوەیان دەستیان کردوە بە تەقەکردن.



بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە زیانی گیانیانی و ماددی لێکەوتوەتەوە،  بەهۆیەوە  لای کەم هەشت  کەس کوژراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکەش بەردەوامە.



لای خۆیانەوە گروپی سوپای عەدل، کە حکومەتی ئێران بە گروپی تیرۆریستی ناساندونی، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی دادگای زاهیدانیان لە ئەستۆ گرتوە.

 


زاهیدان دەکەوێتە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و سونە نشینن، یەکێکە لەو شوێنانەی بەردەوام کێشە ئەمنی هەیە و بەردەوام شەڕ و گرژی و پێکدادان تێیدا ڕودەدات.



دوابەدوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکان و  تیمەکانی فریاکەوتن بەخێرایی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە قەدەغەی هاتوچۆیان لە دەوروبەری ناوچەکەدا ڕاگەیاند و ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی بەرفراوانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەوانەی هێرشیان کردوە. 

2396 جار خوێندراوەتەوە