وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەرکۆنە کردووە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سێرگی لاڤرۆڤ لە پەراوێزی 17ھەمین لووتکەی سەرکردەکانی گرووپی " BRICS" کە لە شاری ڕیۆ دێ جانیرۆ لە بەرازیل بەڕێوەدەچێت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی کۆبووەتەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ئامادەیە پاڵپشتی پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران
لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەوەی بۆئەوەشکرد: کە مۆسکۆ ئامادەیە پاڵپشتی
پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە
چارەسەر بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پرسە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ
کراون، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی
لاڤرۆڤ ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
سەرکۆنە کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سێرگی لاڤرۆڤ ھەروەھا جەختی
لەوە کردووەتەوە کە مۆسکۆ ئامادەیە پاڵپشتی پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی
ئێران لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت.
70 جار خوێندراوەتەوە