ترەمپ و ناتانیاهۆ لە کۆشکی سپی کۆبونەوە، کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند و، تیایدا هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ کران.
هەواڵ: KNNC
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەم هەفتەیەدا بۆ جاری دووهەم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو کۆبوەوە و، پرسی غەززەی تاوتوێ کرد.
کۆبونەوەکەی ترەمپ و ناتانیاهو لە نووسینگەی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی بەڕێوەچو، کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند و، تیایدا هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ کران.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو، لە هەژماری خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە کە دوەهەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ لەم هەفتەیەدا تەواو بووە.
ناتانیاهو ئاماژەی بەوە کرد لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئازادکردنی دیلەکان لە غەززە و، لەناوبردنی توانای سەربازی و ئیداری حەماس و، ئەنجامی ئەو ڕوداوانەی لەگەڵ ئێران ڕوویدا و دەرئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان تاوتوێ کران.
بەپێی پلاتفۆڕمی هەواڵی ئەمریکی ئەکسیۆس، پێش کۆبونەوەکەی ترەمپ و ناتانیاهو، شاندێکی قەتەری سەردانی کۆشکی سپی کردوە و، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە گفتوگۆیان کردوە.
42 جار خوێندراوەتەوە