نوسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی
سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، 22 کۆمپانیا و قەوارە کە بنکەکانیان لە هۆنگ کۆنگ،
ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی و تورکیایە، خستە لیستی سزاکانی خۆیەوە و ئاماژەی بەوەداوە نەوتیان بە سودی ڕێکخراوی سوپای قودسی پاسداران فرۆشتوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر 22 کۆمپانیا و
قەوارەی نزیک لە ئێراندا سەپاندوە، کە بنکەکانیان لە چەند وڵاتێکی جیاوازدان.
وەزارەتەکە ئەوەی خستوەتە ڕو، دەرکەوتوە ئەو کۆمپانیا
و قەوارانە ڕۆڵیان هەبوە لە ئاسانکاری بۆ
فرۆشتنی نەوتی ئێران بە قازانجی سوپای قودسی سوپای پاسداران.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، سپای قودسی سپای
پاسدارانی ئێرانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کردوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتی
وەزارەتەکەش، ئەو داهاتانەی ڕکخراوەکە بەدەستی دەهێنێت بۆ دابینکردنی بودجەی بەرنامەکانی چەک و پشتیوانی
لە گروپە بە وەکالەت و هاوبەشە تیرۆریستییەکانیان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاری دەهێنێت.
سکۆت بێسانت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا
ڕایەگەیاند، ڕێژیمی ئێران بە زۆری پشت بە سیستەمی بانکی سێبەری دەبەستێت، نەک بۆ بەرژەوەندی
گەلی ئێران بەڵکو بۆ دابینکردنی دارایی بەرنامە ناسەقامگیرکەرەکانی ئەتۆمی و موشەکی
بالیستیکی.
رونیشیکردوەتەوە، ئەم وەزارەتەکەی سەرنجی لەسەر پەکخستنی ئەم ژێرخانە
ئابورییەی ئێرانە کە ڕێگەیان پێدەدات بە بەهۆیەوە هەڕەشە لە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بکات لە ناوچەکەدا.
87 جار خوێندراوەتەوە