نەتانیاهۆ بە
میدیای ئەمەریکی ڕاگەیاندوە، زۆر خاڵی هاوبەش هەیە لە نێوان ئەو ترەمپدا و
بیرکردنەوەکانیان لەیەکەوە نزیکە، ئەو دەڵێت؛ هەردوکمان باوەڕمان بەوە هەیە، دەبێت ئاشت لە ڕێگەی هێزەوە بەدیبێت، هێز لە پێش هەمو شتێکەوەیە و دواتر ئاشتی دێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، باسی لە خاڵە لێکچوەکانی خۆی ترەمپ
کردوە و بۆ کەناڵ فۆکس بزنسی ئەمەریکی و وتویەتی؛ "من
و ترەمپ باوەڕمان بە بنەمای ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە هەیە، هێز لە پێش هەموو شتێکەوەیە،
پاشان ئاشتی".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەشی باسکردوە، لەم
پێشهاتانەی دوایدا، هێزێکی زۆریان نیشان داوە و پێیان وایە ئاشتی بەرهەمی زۆری هەیە، جەختیکردوەتەوە کە دەتوانن مەودای ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم فراوانتر بکەن و واقیعێکی
باوەڕپێنەکراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکەن، واقیعێک کە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری
دەهێنێت.
لە بارەی ئاگربەستی غەززەشەوە، ناوبراو گەشبین
بوە و ئاماژەی بەوەکردوە؛ جانسی گەیشتن بە ڕێککەوتن زۆرە، بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە و
ئازادکردنی تەواوی بارمتەکان.
ئەمە لەکاتێكدایە پێشتر بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەی تایمزی
ئیسرائیلی ڕاگەیاندبو، خاڵی ناکۆکی نێوان حەماس و وڵاتەکەی ئەوەیە ئەوان پێداگری لەسەر هێشتنەوەی هێزەکانیان دەکەن لە دەروازەی مۆراگ لە باکوری ڕەفەح، ئەمەش
هەڵوێستێکە کە حەماس ڕەتیدەکاتەوە.
114 جار خوێندراوەتەوە