کەمێکی دیکە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە دەگەنەوە هەولێر

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 09/07/2025
کوردستان
+
-


دییجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن زانیویەتی، کەمێکی دیکە شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدادەوە کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی موچە لەوێ بون، دەگەنەوە هەولێر.

هەواڵ:KNNC

لە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لەسەر پرسی موچە و نەوت نەگەشتنە رێککەوتن، کێشەکان برانە ئەنجومەنی وەزیران و لە کۆبنەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا  یەکلای نەکرایەوە و بڕیاردار بە  پێکهێنانی  لێژنەیەکی پێنجکەسی.

لیژنەکە پرسی  چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵی پێسپێردرا، ئەو شاندەی حکومەتی هەرێمیش  کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان چوبون و نەیانتوانی چارەسەری بکەن  ئەمشەو دەگەنەوە هەولێر.


ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە کە پێکهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان،  لە بەغداد یەکەم کۆبونەوەی خۆی لەسەر ئەو پرسە بە بێ بڕیار دان ئەنجامدا،  دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێنیش، زانیویەتی کۆبونەوەی لیژنەکە لە چەند ڕۆژی داهاتودا بەردەوام دەبێت و  بڕیارە خوێندنەوەی تەواو بۆ هەردو ڕەشنوسەکەی حکومەتی هەرێم و بەغداد بکات.

لە نێوان ئەو دوو ڕەشنوسەدا لێکنزیکبونەوە دروستبکاتو  ڕەشنوسێک ئامادەبکەن، کە هەردو ڕەشنوسەکەی تر لە خۆیدا کۆبکاتەوە و لداواکرییەکانی هەردولا لەیەک نزیک بکاتەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی  پرسی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و  پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغداد.












2346 جار خوێندراوەتەوە