ڕۆژنامەی تایمز
ئۆف ئیسرائیلی بڵاویکردوەتەوە، وڵاتەکەی دۆناڵد ترەمپی ڕازیکردوە، کە پلانی کۆچی خۆبەخشانەی هاوڵاتییانی غەززە جێبەجێبکات و
بۆ ئەو مەبەستەش قسەیان لەگەڵ جەند وڵاتێکدا کردوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە،
لە دوای کۆبونەوەکەی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ، ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل،
لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵآتەکەوە رایەگەیاندوە، نەتانیاهۆ، ترەمپی رازیکردوە بە
جێبەجێکردنی پلانی کۆچی خۆبەخشانەی دانیشتوانی غەززە.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە
کە ناوی ئاشکرانەکراوە، وتویەتی؛ دەتوانم بڵێم و دڵنیام، بەرنامەی کۆچی هاوڵاییانی
غەززە تەواو بوە و ئەوەی پێویستە پلانی
کارکردنە نەک تەنها دانانی ئامانج.
ئەم لێدوانانەی
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلیە لە دوای ئەوە دێت، کە لەمیانی دیدارەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ،
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لە ئیرادەی خۆی کرد بۆ "کۆچی
خۆبەخشانە"ی خەڵکی ناوچەی غەززە کە بەهۆی شەڕەوە بەتەواوەتی ناوچەکەیان تێکچوە.
لەوەڵامی
نەتانیاهۆدا، ترەپپیش جەختی لەوەکردەوە کە گفتوگۆی
باشی لەگەڵ هەندێک وڵات سەبارەت بە قبوڵکردنی فەلەستینییەکان کردوە.
81 جار خوێندراوەتەوە