بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دەریای ئیجە ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاودا (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، لە کاتژمێر 1:54 دا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر کە چەقەکەی دەریای ئیجە بووە تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 11.1 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
253 جار خوێندراوەتەوە