لیژنە پێنج
کەسییەکەی عێراق کۆبونەوە و رایانگەیاند
پرسی تەوتینکردنی موچەخۆرانی هەرێم و بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێکرا، جەختیشدەکەنەوە
گفتوگۆکان بەردەوام بن تا بە زوی کێشەکان چارەسەر دەبن، دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن زانیویەتی نزیكبونهوهی تهواو دروست بوه لهنێوان ههردوو شاندهكه بۆ ئامادهكردنی ڕاپۆرتێك تا
ئاراستهی سهرۆك وهزیرانی عێراق بکرێت.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی رۆژی 8-7-2025 لەلایەن سەرۆک
وەزیرانەی عێراقەوە لیژنەیەکی پێنجکەسی پێکهێنرا بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوان
هەولێر و بەغداد، ئەمڕۆ لیژنەکە یەکەم کۆبونەوەی خۆی لە بەغداد ئەنجامدا.
لە
کۆبونەوەکەدا کە هەریەکە لە جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانانی عێراق،
هەروەها وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و
نیشتەجێکردن، تەندروستی، خوێندنی باڵا، پیشەسازی و کانزاکان و وەزیری دادی عێراق
بەشداربون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن، نزیكبونهوهی تهواو دروست بوه لهنێوان ههردو شاندهكه بۆ ئامادهكردنی ڕاپۆرتێك تا
ئاراستهی سهرۆك وهزیرانی عێراق بکرێت.
وەک ئەوەی لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پلاندانانیشدا هاتوە؛ گفتوگۆ
لەبارەی ئەو دوو رەشنوسەوە کراوە کە لەلایەن هەردو حکومەتەکەوە پێشکەشکرابون و لە کۆبونەوەکەشدا تاوتوێی چوار تەوەر کراوە.
تەوەری یەکەم؛ بەبانکی کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
تەوەری دوەم؛ دۆسیەی
هەناردەکردنی نەوت و رێکخستنەوەی.
تەوەری سێیەم؛ڕێژەی بەکارهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ ناوخۆ.
چوارەم؛ رادەستکردنی
داهاتە نانەوتییەکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پلانداناندا ئەوەش هاتوە؛ لیژنەکە جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامبونی گفتوگۆکان
کردوەتەوە، بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری "خێرا و دادپەروەرانە و
واقیعیان"ـە، ئەوەشیان
خستوەتەڕو، کە ئامانج لە کۆبوەنەوەکان پاراستنی مافی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
بڕیار نامیق - سلێمانی
1093 جار خوێندراوەتەوە