چەکدانانى پەکەکە دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
02:18 - 05/07/2025
کوردستان
+
-

چەکدانانى پەکەکە دەستپێدەکات و شاندێکى دەم پارتیش دەگەنە هەرێمى کوردستان

 

 

هەواڵ:KNNC

شاندێکی دەم پارتی بەمەبەستى بەشداریکردن لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریلاکانى پەکەکە سەردانى هەرێمی کوردستان دەکەن.

 لە راگەیەنراوێکدا پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتى) ئاماژەى بەوەکردوە، ژمارەیەکی سنوردارلە نووسەران، نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان بانگهێشت دەکەن، لە رێگەی رێکخستنی ئەوانەوە بچنە هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبون لە رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە.

بەپێى زانیاریەکان سەرەتای هەفتەی داهاتو شاندەکەى دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و راستەوخۆ دەچنە سلێمانی و ئامانجی سەرەکی سەردانەکەش بەشداربونە لە رێوڕەسمی چەکدانانی یەکەم گرووپی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

266 جار خوێندراوەتەوە