کەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما زیاتر بەرزتر دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 05/07/2025
کوردستان
+
-

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ پلەکانى گەرما سێ پلە بەرزتر دەبێتەوە و خۆڵبارینیش بەردەوام دەبیت.

 

هەواڵ:KNNC


کەشناسیی هەرێم  لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێش پلەکانى گەرما سێ پلە بەرزتر دەبێت.

کەشناسی هەرێم سەبارەت بەو شەپۆلە خۆڵ بارینەش کە روی لە هەرێم کردوە وتی، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بۆ سبەینێش بەرێژەیەکی کەم لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوام دەبێت و مەودای بینین لە کاتی تۆز و خۆڵ کەمتر دەبێت.

پلەکانی گەرماش بۆ سبەینێ بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبن:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی 
کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی  
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
سۆران: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

213 جار خوێندراوەتەوە