روسیا وەک یەکەمین وڵات و بە فەڕمی دانینا بە حکومەتەکەی تاڵیباندا

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 04/07/2025
جیهان
+
-



زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، ڕوسیا وەک یەکەمین  وڵات حکومەتەکەی تاڵیبانی وەک "ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان" ناساندوە و ئاڵای تاڵیبان لەسەر باڵوێزخانەکەیان  لە روسیا هەڵکرا.



هەواڵ:KNNC


دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە، وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە دیمیتری ژیرنۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا لە کابول بڕیارەکەی گەیاندوەتە ئەمیر خان موتتاقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان بە وەکالەت.

هاوکات، ئاژانسی روسی تاس بڵاویکردەوە، مەولەوی گوڵ حەسەن،  باڵیۆزی تاڵیبان لە مۆسکۆ، بڕوانامەی خۆی پێشکەش بە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کردوە.

 ئاژانسەکە لە زاری بریکاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بڵاویکردەوە، “پێمان وایە دانپێدانانی فەرمی حکومەتی ئەفغانستان دەبێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی بنیاتنەری دوو قۆڵی نێوان هەردو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا”.

دوابەدوای ڕاگەیاندنەکە، دیپلۆماتکارانی تاڵیبان لە مۆسکۆ گەشبینی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە دانپێدانانی گروپەکە وەک حکومەتی فەرمی ئەفغانستان.

جێی باسە، دوای هاتنە سەر حوکم، تا ئێستا ڕوسیا یەکەم وڵاتە کە بە فەرمی دان بە حکومەتی تاڵیباندا دەنێت.

403 جار خوێندراوەتەوە