بۆ جاری حەوتەم خۆی بۆ سەرۆكایەتی وڵات كاندید دەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:58 - 28/06/2025
هەمەڕەنگ
+
-

دوای (46) ساڵ حكومڕانی، جاریكی دیكە سەرۆکی ئۆگەندا، کاندیدبونی بۆ خولی حەوتەمی وڵاتەکەی راگەیاند، بەوەش ساڵانی حكومڕانیی بۆ (50) ساڵ بەرزدەبێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ شەممە یوێری مۆسیڤینی تەمەن (80) ساڵ، كە (46) ساڵە سەرۆكی ئۆگەندایە، خواستی خۆی بۆ خولی حەوتەمی سەرۆكایەتییەكەی ئاشكراكرد و لەناو بزوتنەوەی بەرخۆدانی نیشتمانی (NRM) كە پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە دژایەتیی نەكرا.


لە کاتی کۆکردنەوەی فۆڕمی کاندیدکردنی لە ئۆفیسەکانی پارتی دەسەڵاتدار لە کامپالای پایتەختی ئۆگەندا،  لەلایەن جەماوەر و لایەنگرانیەوە پێشوازی لەبڕیارەكەی کرا.


بۆ یەکەمجار یوێری مۆسیڤینی لە ساڵی (1986) وەک سەرۆکی هێزێکی یاخیبو دەسەڵاتی گرتەدەست و لەو کاتەوە تا ئێستا شەش جار بەسەرۆك هەڵبژێردراوەتەوە، سەرباری ئەوەی لە دوایین هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی تۆمەتی ساختەکاری ژمارەیەكی زۆر دەنگی لەدەستدا.


لەبەرامبەردا، بۆبی واین، هونەرمەندی میللی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی (2016)ـی ئۆگەندا ئاڵنگاری یوێری مۆسیڤینی بۆ سەرۆكایەتی وڵات دەكات و خۆی كاندید كردوە.

220 جار خوێندراوەتەوە