نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:19 - 23/06/2025
ئابوری
+
-

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمار کردوە.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 78 دۆلار لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو 99 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 74 دۆلار 80 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 96 بەرزبوەتەوە.

48 جار خوێندراوەتەوە