لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر
یەکتری، نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخەکەیان
دابەزینى تۆمار کردوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 77 دۆلار و 1
سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو 21 سەنت
دابەزیوە.
جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە 73 دۆلار 84 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد
بە رۆژى رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 83 سەنت دابەزیوە.
70 جار خوێندراوەتەوە