گروپێکى هاککەرى
ئیسرائیلى زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلارى ئێرانیان هاک کردوە لە یەکێک لە گەورەترین سەکۆکانى دراوى
ئەلیکترۆنى لە وڵاتەکە.
هەواڵ:KNNC
گروپى (جونجیشکى
دارند) یکە بە "باڵندەى نێچیر" ناسراون هێرشێکى ئەلیکترۆنیان بۆسەر
یەکێک لە بازاڕەکانى بۆرسەى دراوى ئەلیکترۆنى ئێران ئەنجامداوە و دواتریش
ئەنجامدانى کارەکەیان لە ئەستۆ گرتوە.
هێرشەکە لە رۆژى
رابردو ئەنجامدراوە بۆسەر پێگەى نۆبیتێکس کە یەکێکە لە گەورەترین سەکۆکانى
ئاڵوگۆڕى دراو لە وڵاتى ئێران و زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلارى ئەلیکترۆنى وڵاتەکەیان
تێکشکاندوە.
گروپەکە لە پەیامێکدا
دەڵێت: ئەم پێگەیەى بە ئامانجیان گرتوە، لەلایەن حکومەتى ئێرانەوە بەکاردەهێنرێت
بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان و پارەدارکردنى ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکان لە تەواوى جیهان.
گروپى جۆنجیشکى
گروپێکى هاککردنن و مێژویەکیان لەگەڵ هێرشە ئەلیکترۆنییەکان هەیە کە دەکرێنەسەر
ئێران، لە ساڵى 2021 بەهۆى هێرشێکى ئەلیکترۆنى ئەمانەوە کارى وێستگەکانى بەنزین لە
بەشێکى زۆرى وڵاتەکە وەستا و لە ساڵى 2022ش هێرشێکى دیکەیان بوەتە هۆى ئەوەى
کارگەى پۆڵاى وڵاتەکە بسوتێت و زیانێکى زۆرى لە ئێرانداوە.
تا ئێستا بە فەرمی
ئیسرائیل خاوەندارێتى ئەم گروپەى رانەگەیاندوە، بەڵام بەردەوام میدیاکانى وڵاتەکە
وەک بەشێک لە ئیسرائیل ناویان دەبەن.
380 جار خوێندراوەتەوە