بیلنگهام نەشتەرگەریی بۆ دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
10:33 - 23/06/2025
وەرزش
+
-

جود بیلنگهامی ئەستێرەی ئینگلیزی ریاڵ مەدرید لەدوای مۆندیالی یانەكان نەشتەرگەیی بۆ دەكرێت و ماوەی 3 مانگ لە یانەكەشی دوردەكەوێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە دوای كۆتایی هاتنی جامی جیهانی یانەكان جود بیلنگهامی نەشتەرگەیی لە شانیدا ئەنجامدەدات.

 

ماركا بڵاویشیكردۆتەوە، بەهۆی نەشتەرگەییەكە جود بیلنگهام ماوەی 3 مانگ ناتوانێت یاری بكات، واتە گەڕانەوەی بۆ یاریكردن دەكەوێتە ناوەراستی مانگی ئۆكتۆبەرەوە، بەو پێیەی مۆندیالی یانەكان لە ناوەڕاستی مانگی داهاتودا كۆتایی دێت.

 

بیلنگهام وەرزی رابردو بە پێكراوی لە شانیدا بەڕێكرد و رەتیدەكردەوە نەشتەرگەیی ئەنجامبدات، چونكە دەیویست هاوكاری یانەكەی بكات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕیاڵ مەدرید لەوەرزی رابرودا جگە لە جامی سوپەری ئەوروپا، هیچ نازناوێكی تری بەدەست نەهێنا.

دوركەوتنەوەی بیلنگهام پلانەكانی چابی ئەلۆنسۆ تێكدەدات، بەو پێیەی ئەستێرە ئینگلیزەكە ئەندامێكی گرنگی پرۆژەی راهێنەرە ئیسپانیەكەیە لە ریاڵ مەدریدا.

41 جار خوێندراوەتەوە