ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی دیمەشق بەرزبوەوە بۆ 81 کەس

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 23/06/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند: ژمارەی قوربانییانی روداوە خۆکوژییەکەی نێو کڵێساکەی دیمەشق بەرزبوەتەوە بۆ 81 کەس، وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش دەڵێت، تەقینەوەکە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە. 

هەواڵ:KNNC

 

 

وەزارەتی تەندروستی سوریا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوەتەوە: ئاماری قوربانییانی هێرشە خۆکوژییەکەی نێو کڵێساکەی دیمەشق بەرزبوەتەوە بۆ 22 گیانلەدەستدان و 59 برینداربون.

 

لەلای خۆشیەوە، وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی سوریا جەختیان کردوەتەوە، تەقینەوەکە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە، بکوژەکە پێس ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە دەستڕێژی گوللەی لە خەڵک کردوە. 

 

لەوبارەیەشەوە گەیر پیدەرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە سوریا ڕایگەیاند: ڕوداوەکە لە سوریای نوێ جێگای نابێتەوە و هێرشەکەش بە ئامانجگرتنی پێکەوەژیان بوە.

 

تەقینەوەکە پاش نیوەڕۆی دوینێ یەکشەممە، لە کڵێسای مار ئیلیاس لە ناوچەی دویلعەی دیمەشق لە سوریا ڕویدا، تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی ئەنجامدانی هێرش و تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتوە.

67 جار خوێندراوەتەوە