سەرۆکی ئەمەریکا
رایگەیاند، بەپێی وێنەی مانگە دەستکردەکان زیانی بەرچاو بە هەمو بنکە ناوەکییەکانی
ئێران گەیشتوە.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمەریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، گەورەترین زیان بە شوێنە ئەتۆمییە
ناوەکییەکانی ئێران لە قوڵایی ژێر زەویدا رویداوە.
دەشڵێت: "وێرانکردن"
زاراوەیەکی زۆر وردە بۆ وەسفکردنی ئەوەی بەسەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێراندا هاتوە.
لەلایەکی دیکەوە کۆشکی
سپی رایگەیاندوە، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ ترەمپ لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆدەبێتەوە".
لەبەرەبەیانی 13ـی ئەم مانگە، ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئێران
دەستپێکرد و دامەزراوە ئەتۆمییەکان و شوێنە سەربازییەکانی کردە ئامانج، لەوانە
دامەزراوەی نەتەنز، بارەگاکانی سوپای پاسداران لە تاران و ئەسفەهان، لەبەرامبەردا ئێران
وەڵامی دایەوە بە هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستیکی، دواتر ئەمەریکا
راستەوخۆ هاتە ناو جەنگەکەوە و سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومانکرد.
41 جار خوێندراوەتەوە