وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: بە زیاتر لە 182 تۆن تەقەمەنی بۆردومانی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کردوە

KNN : Kurdish News Network
10:56 - 22/06/2025
جیهان
+
-


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وردەکاری ئۆپراسیۆنەلەیان بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاسکرا دەکات، 75 جۆر چەک و ئامێری سەربازی بەکارهێناروە و 25 خولەکی خایاندوە.


هەواڵ:KNNC

 


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەیان بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بڵاوکردەوە و بە گەورەترین ئۆپراسیۆنی دادەنێن لە مێژوی ئەمەریکا کە بە فڕۆکەی B-2  ئەنجامدرابێت.

 


لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەوەئاشکرایان کردوە کە بە زیاتر لە 182 تۆن تەقەمەنی هێرشیان کردوەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و تێیدا زیاتر لە  75جۆر چەک و ئامێری سەربازیان بەکارهێناوە.

 


دەشڵێن؛ ئەمە گەورەترین ئۆپەراسیۆن بو کە بە فڕۆکە دزێوەکانی B-2 لە مێووی ئەمریکادا ئەنجامدرابێت، لەبارەی کاتی ئۆپراسیۆنەکەشەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاشکرای کردوە تەنها  25 خولەکی خایاندوە.

 


 لای خۆشیەوە دۆناڵ ترەمپ رایگەیاند، توانیویانە بۆپبی ئەتۆمی لەژێر دەستی ئێران دەربهێنن وئۆپراسیۆحنێکی سەربازی سەرکەوتو تۆمار بکەن

54 جار خوێندراوەتەوە