بنکەی عودەید کە لەلایەن ئێرانەوە بە موشەک کرایە ئامانج،
گەورەترین بنکەی ئەمەریکایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆرترین فڕۆکە و سەربازی
ئەمەریکای لێیە.
هەواڵ:KNNC
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، سوپای
پاسدارانی ئێران بە چەند موشەکێک بنکەی عودەید کە گەورەترین بنکەی سەربازی
ئەمەریکایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەکەوێتە وڵاتی قەتەرەوە کردە ئامانج.
لای خۆیەوە
وەزارەتی بەرگری قەتەر رایگەیاند؛ موشەکەکانی ئێران هیچ زیانێکی گیانی نەبوە و
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمەریکیش ئاشکرایکردوە؛ پێش هێرشەکە ئێران هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی
قەتەر کردوە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان.
چی دەزانیت
لەسەر بنکەکە بنکەی عودەید ؟
لە ساڵی 1996 دروستکراوە و
ڕوبەرەکەی 24هێکتار دەبێت و توانای میوانداریکردنی نزیکەی 100 فڕۆکە و فڕۆکەی
بێفڕۆکەوانی هەیە.
لە کاتی دروستکردنیدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلاری تێچوە و وڵاتی قەتەر پارەکەی دابینکردوە.
ڕاستەوخۆ فەرماندەیى ناوەندیی هێزەکانى ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم سەرپەرشتیی بنکەکە دەکات
زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەمریکی لەم بنکەیەدا جێگیرن و بارەگای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)ە.
ئەم بنکەیە زۆرترین کەرەستەی ئاسمانی هەیە، لەوانەش فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ سەرنشین، لەنێو بنکە ئەمریکییەکانی ناوچەکەدا.
64 جار خوێندراوەتەوە