لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە (80%)ـی موچە بۆ بەڕێوەبەری
فەرمانگەكانی دەوڵەت لەكاتی خانەنشین بونیادا، وەزیری دارایی عێراق راوێژی بە
دادگای فیدراڵی كردوە، ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە كە؛ بڕیارەكە نایاسایی و
نادەستورییە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ دوشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی
عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد؛ لەسەر بنەمای داواكاری وەزیری دارایی
و بەنوسراوی فەرمی وەزارەكەی،دادگای باڵای فیدراڵ لە رۆژی (2024/11/13) لیژنەیەكی
بەسەرۆكایەتی جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگا پێكهێناوە بۆ بڕیاری دەستوریبونی
وەرگرتنی زیاتر لە (80%)ـی موچە بۆ
بەڕێوەبەری فەرمانگەكان دوای خانەنشین بون.
رونیكردوەتەوە؛ بڕیای خەرجكردنی زیاتر لە (80%)ـی موچە بۆ
بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی دەوڵەت نادەستورییە، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی تێكدانی
بنەمای یەكسانی لە دابینكردنی مافەكاندا، ئەوەش پێچەوانەی مادەی (14)ـی دەستورە كە
تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، "سەرباری جیاوازییەكانی رەگەز، نەتەوە، رەنگ و
پێكهاتە، سەرجەم عێراقییەكان لەبەردەم یاسادا یەكسانن".
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی
فیدراڵی داوەتەوە كە؛ بەپێى بڕیارى ژمارە (232/ ئیتیحادى/ 2024) لە (13ـى
تشرینى دوەمى 2024) بە بڕگەى هەشتی مادەى (35)ـى
یاساى خانەنشینى یەکگرتو ژمارە (9)ـى ساڵى (2014) نایاسایی
و نادەستورییە.



262 جار خوێندراوەتەوە